رۆماریۆ ئێستاش له نێمار باشتره
نیمار دا سیلڤای یاریزانی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ى بارسێلۆنای ئیسپانی، خرایه نێو به‌راوردێك له‌گه‌ڵ رۆماریۆى ئه‌ستێره‌ی پێشووی سامبا و بارسێلۆنا، له رووی هه‌وڵ و ژماره و گۆڵی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ بارسادا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی تیشكی خسته سه‌ر شكستی نیمار له‌و به‌راوردكردنه له‌گه‌ڵ رۆماریۆ به جلی بارساوه‌و باسی له‌وه كردووه كه نیمار دوای به‌شداریكردنی له یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشته یاری ژماره 69 به درێسی بلاوگرانا.
ژماره‌كانی رۆماریۆ له‌وه‌نده یارییه زۆر له ژماره‌كانی نیمار باشتر بوو، چونكه نیمار له‌وه‌نده یارییه‌دا 32 گۆڵی تۆماركردووه، كه‌چی رۆماریۆ له‌وه‌نده یارییه‌دا 39 گۆڵی تۆماركردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه نیمار له یارى ژماره 70ى خۆیدا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، كه به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئیلچی بوو، توانى 2 گۆڵ تۆمار بكات و ژماره‌ى گۆڵه‌كانى به درێسی بارسێلۆنا بگه‌ینێته 34 گۆڵ.