ڤیدیۆ؛ جامی جیهانی سایکڵۆ کرۆس بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ
لە جامی جیهانی سایکڵۆ کرۆس کە بریتییە لە لێخوڕینی پایسکل لە چەندین شوێنی جیاوازی وەک تەختایی و بەرز و نزمی و نێو قوڕاو، پەک پیتەرسی هۆڵەندی توانی لە ئاستی خانماندا پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و زنجیرەی 11 سەرکەوتنی لەسەریەکی فێم ڤان ئێمپێڵی هاونیشتیمانی کۆتایی پێهێنا. 
 
سەرەڕای چەند جارێک بەربوونەوە و دواکەوتن، خانمە هۆڵەندییەکە توانی بە 55 خولەک و 9 چرکە پێشبڕکێیەکە تەواوبکات، ئێمپێل و سێیلین دێل کارمێنیش بە پلەکانی دووەم و سێیەم هێڵی کۆتاییان بڕی. 
 
لە ئاستی پیاواندا، ماسیو ڤان دێر پۆیڵ جارێکی دیکە باڵادەستی خۆی دووپاتکردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ڤاوت ڤان ئێرت و تۆم پیدکۆکیش لە پلەکانی دووەم و سێیەم هاتن.