بۆکسینگ دەی بەردەوام دەبێت

27-12-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی لە قۆناخی بۆکسینگ دەیدا بەردەوام دەبن و گەڕی ٢٠ـی خولەکە بە ئەنجامدانی حەوت یاری لە چوار کاتی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت.

یاری کردنەوەی ئەم گەڕە لە نێوان هەردوو یانەی برایتۆن و بۆرنمۆس دەبێت لە یاریگەی ڤالمەری تایبەت بە یانەی برایتۆن، ئەم یارییە لە کاژێر ١٥:٣٠.

لە کاژێر ١٨:٠٠ سێ یاری دیکە ئەنجامدەدرێن، لە بەهێزترین یاری ئەو کاژێرەدا یانەی ئێڤێرتۆن بە سەرکردایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی دەبێتە میوانی یانەی نیوکاسڵ و بەدوای دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکدا دەگەڕێت لە دووەم یاری خۆیدا لەگەڵ تۆڤێز، یارییەکی دیکەش لە نێوان هەردوو یانەی ساوسامپتۆن و کریستاڵ پالاسدا دەبێت، هەر لەو کاژێرەدا یانەی واتفۆرد میوانداری یانەی ئاستۆن ڤێلا دەکات کە هەردوو یانە شەڕی پلەکانی خوارەوە دەکەن.

لە کاژێر ٢٠:٣٠، یانەی لێستەر سیتی دەچێتە لەندەن و دەبێتە میوانی وێستهام، هەر لەو کاتەدا یانەی تۆتێنهام لە دەرەوەی یاریگەی خۆی میوانی یانەی نۆرویچ سیتییە.

دوا یاری ئەمشەوی پرێمەرلیگ لە خاکی تێرف موور یانەی مانچێستەر یونایتد یاری بەرامبەر بە بێرنلی دەکات، مان یونایتد لە پلەی حەوتەمە و بێرنلییش لە پلەی 12ی ریزبەندییەکەدایە.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

برایتۆن ـ بۆرنمۆس 15:30
نیوکاسڵ ـ ئێڤێرتۆن 18:00
ساوسامپتۆن ـ کریستاڵ پالاس 18:00
واتفۆرد ـ ئاستۆن ڤێلا 18:00
وێستهام ـ لێستەر سیتی 20:30
نۆرویچ سیتی ـ تۆتێنهام 20:30 
بێرنلی ـ مانچێستەر یونایتد 22:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە