سەمیر بابۆ جارێکی دیکە بووە پێشمەرگە


رووداو – هەولێر

دوای وازهێنان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی زێرەڤانی ئەمڕۆ بەفەرمی سەمیر بابۆ گەڕایەوە یانەی پێشمەرگەی هەولێر و بە مێدیاکان ناسێندرا.

بابۆ لە قۆناخی یەکەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ یانەی زێرەڤانی نەیتوانی تەنیا یەک سەرکەوتنیش بەدەستبهێنێت و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی کۆتایی قۆناخەکەی کۆتاییهێنا، دوای ئەو ئەنجامە خراپانەش وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە هێنا.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-12-2016 بەشێوەیەکی فەرمی راهێنەرەکە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێری وەرگرتەوەو هەریەکە لە ئەبوبه كرئه نوه ر، كەيفى عبدالرحمان و كاوه ئيبراهيم وەک راهێنەری گۆڵپارێزەکانی یانەکە گەڕانەوە یانەکە و بە مێدیاکانیش ناسێندران. 

وەرزی رابردوو سەمیر بابۆ لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر پلەی دووەمی خولی کوردستانی بەدەستهێنا، بەڵام دوای ئەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بوو و بووە راهێنەری یانەی زێرەڤانی.