گواردیۆلا داوایلێبوردن دەکات

رووداو دیجیتاڵ

 

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانیی یانەی مانچێستەر سیتی، داوای لێبوردن دەکات و روونی دەکاتەوە کە کاتێک گوتی "دەمەوێت ئازاری خۆم بدەم"، مەبەستی ئەوە نەبووە گاڵتە بەو نەخۆشییە دەروونییە بکات کە هەندێک کەس چێژ لە ئازاردانی خۆیان وەردەگرن.
 
لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگدا، مانچێستەر سیتی دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-3 لەگەڵ یانەی فاینۆردی هۆڵەندی یەکسانبوو، پێپ گواردیۆلا بە نینۆکەکانی سەری و لووتی بریندار کرد و ئەوکات گوتی "دەمویست ئازاری خۆم بدەم".
 
پێپ گواردیۆلا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ئەکاونتی خۆی لە "X" بەکارهێنا و داوای لێبوردنی کرد بۆ ئەوە لێدوانەی دوێنێ شەوی.
 
گواردیۆلا، نووسیویەتی "لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی دوێنێدا، پرسیارم لێکرا دەربارەی برینەکەی لووتم؟ دەمەوێت ئەمڕۆ روونبکەمەوە کە نینۆکێکی تیژ بەهەڵە بووەتە هۆی دروستبوونی ئەو برینە".
 
ئەو زیاتر گوتی "بەهیچ شێوەیەک مەبەستم نەبوو گاڵتە بە پرسی جددی "زیانگەیاندن بەخۆم" بکەم". 
 
پیپ هەروەها گوتیشی "دەزانم کە زۆر کەس رۆژانە بەدەست کێشەی تەندروستی و دەروونییەوە دەناڵێنن، و حەزدەکەم ئەم ساتەوەختە بەکاربهێنم بۆ ئەوەی تیشک بخەمە سەر یەک رێگا کە خەڵک دەتوانن داوای یارمەتی بکەن، بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمەوە".