ئەمشەو چامپیۆنزلیگە و دۆن چاوی لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاترە

27-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ گەڕی پێنجەم و پێشکۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرێوەدەچێت، بەشێک لە یانەکان دەیانەوێت سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی داهاتووی ئەم پاڵەوانێتیە مسۆگەر بکەن.
 
یانەی ئیتیحادی سعودی دەبێتە میوانی یانەی ئاجمەک و یارییەکە لە ئۆزباکستان بەڕێوەدەچێت، یانەی ئیتیحاد سەرکردایەتیی مارسێلۆ گایاردۆی راهێنەری نوێی تیپەکە چاوی لەوەیە لە یارییەکەی ئەمڕۆ قەرەبووی شكستی یاریی پێشووی یانەکەی بکاتەوە و سەرکەوتنی خۆی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر بکات.
 
یانەی میوان لە تاقیکردنەوەیەکی ئاساندا دەبێت لە یارییەکە ئەمڕۆیدا دوای ئەوەی یانەی ئاجمەک لە دواین یاریی خۆیاندا بە 0-9 بەرامبەر یانەی سپاهان ئەسفەهانی ئێرانی دۆڕان و خاوەنی هیچ خاڵێک نین و لە پلەی چوارەمی ریزبەندین.
 
لە یارییەکی دیکەدا یانەی نەسڕی سعودی میواانداریی یانەی پێڕسپۆلیسی ئێرانی دەکات و یارییەکە  لە یاریگەی ئەول پارک دەکرێت، یانەی نەسڕ بەتەواوی ئەستێرەکانییەوە ئامادەیە بۆ یارییەکە و دەیانەوێت سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبێنن و بلیتێکی قۆناخی 16 یەکلابکەنەوە، لە بەرامبەردا یانەی پێرسپۆلیس لە پلەی دووەمی ریزبەندە و ئەگەر ئەم یارییە نەباتەوە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو ئەستەم دەبێت.
 
کاژێر 21:00 بە کاتی هەولێر لە تارانی پایتەختی ئێران یانە قوە جەوییەی عێراقی دەبێتە میوانی یانەی سپاهان ئەسفەهان، یارییەکە بەهۆی سزادانی یانە ئێرانییەکە لەسەر یاریگەی ئازادی بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانە بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە دووەمی ریزبەندیەکەدان و چاویان لەوەیە بە 3 خاڵی یارییەکە پلەی دووەم مسۆگەر بکەن و نزیک ببنەوە لە گەیشتن بە قۆناخی 16.
 
لە کۆی 40 یانەی بەشداربوو کە دابەشکراون بەسەر 10 کۆمەڵەی ئەم پاڵەوانێتییە 16 یانە سەردەکەون بۆ قۆناخی داهاتوو، سەرکەوتنیش بەم شێوەیە دەبێت، لە کۆی ئەم 10 کۆمەڵەیە پێنجیان سەر بە بەشی رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیان هەمان ژمارەش سەر بە بەشی رۆژئاوان، هەر 10 یەکەمەکانی ریزبەندی کۆمەڵەکانیان سەردەکەون بۆ قۆناخی داهاتوو، لەگەڵ باشترین شەش دووەمی کۆمەڵەکان یاریی دەکەن، کە سێیان لە بەشی رۆژهەڵات دەبێت و سێیەکەی دیکەش لە بەشی رۆژئاوا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.