"براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرابوو"

27-11-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن باڵۆن دۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 29ـی ئەم مانگە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، بۆ باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرا دەکرێت، زۆربەی سەرچاوەکان ناوی لیۆنێل مێسی لە پێشەوەی بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دادەنێن.
 
میدیای ئیسپانیا و بەدیارییکراویش بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی بەنێوبانگ و جۆزێپ پێدرۆل، رۆژنامەڤانی دیاری ئەو بەرنامەیە دەڵێت، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2021 دەباتەوە و بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا باڵۆن دۆر بەدەستدەهێنێت.
 
بەرنامە ئیسپانییەکە شتێکی چاوەڕواننەکراوی لەبارەی پلەی دووەمەوە بڵاوکردووە و دەڵێت " کەریم بنزیما، هێرشبەری فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید پلەی دووەم و پلەی سێیەمیش بەر رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکەوێت.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەرجەنتین دەڵێن " باڵۆن دۆر بۆ مێسی یەکلابووەتەوە و هاوڕێ نزیکەکانی ئەو یاریزانە ئەمە دەزانن."
 
شەوی 29ـی ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گۆڤاری فرانس فۆتبووڵ ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2021 ئاشکرا دەکات.
 
گۆڤارەکە لە 1956ـەوە باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتدەکات، بەڵام ساڵی 2020 بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەڵاتەکەی دابەش نەکرد، کە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەو هۆیەوە نیگەرانی خۆیان راگەیاند، لەکاتێکدا ئەوان پێیان وابوو، لیڤاندۆڤسکی شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە