جواو فیلیكس باشترینی ئه‌وروپایه‌

27-11-2019
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن جواو فیلیكس پۆرتوگال لاوی زێڕین
A+ A-

رووداو – هه‌ولێر

جواو فیلیكسی یاریزانی پۆرتوگال و یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵاتی لاوی زێڕینی ساڵی 2019ی به‌ده‌ستهێنا.

خه‌ڵاتی لاوی زێڕین، ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵییه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێت و ئه‌مساڵ جواو فیلیكسی یاریزانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالدا پێشكه‌شكرد.

فیلیكس پله‌ی یه‌كه‌می به‌ كۆی ده‌نگی 332 ده‌نگ برده‌وه‌ و له‌ دوای ئه‌ویشدا جادۆن سانچۆی یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند هات، كه‌ 175 ده‌نگی هێنا، هه‌روه‌ها كای هاڤێرتزی یاریزانی ئه‌ڵمانیی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن به‌ 75 ده‌نگ پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت.

له‌ راپرسیی رۆژنامه‌كه‌دا 20 یاریزانی لاو له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانی جیهان بۆ خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ربژێربوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە