کورتکراوەی کلاسیکۆی فەرەنسا

27-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کاڤانی-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان درێژەی بە سەرکەوتنەکانیدا و لە کلاسیکۆی فەرەنسادا توانی سەرکەوتن بەسەر مۆناکۆدا بەدەستبهێنێت.

لە لیگ وەنی فەرەنسا و لە هەفتەی 14 ی خولەکە یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە 2 -1 لە یانەی مۆناکۆی رکابەری بباتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان هەرزوو بە گۆڵەکەی ئیدینسۆن کاڤانی پێشکەوت کاتێک لە خولەکی 19 دا تۆماری کرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.



لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 52 دا بە لیدانی سزا گۆڵی دووەم لە رێگەی نەیمار داسێلڤاوە تۆمارکرا تاوەکو خولەکی 81 یارییەکە کاتێک جواو مۆوتینیۆ گۆڵێکی بۆ مۆناکۆ تۆمار کرد هەرچەندە یانەکە هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ ئەوەی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوون و یارییەکە بە 2-1 لە سوودی پاریس سانجێرمان کۆتاییهات.

بەم بردنەوەیە یانەی پاریس سانجێرمان کۆی خاڵەکانی کردە 38 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لە هەردوو یانە رکابەری لیۆن و مۆناکۆوە دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە