بۆرووسیا دۆرتمۆند یەکسانبوو

رووداو-هەولێر

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند سەرەڕای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی هێرتابەرلین پارێزگاری لە پلەی یەکەمی بۆندێسلیگا کرد.

یارییەکە لە سیگناڵ ئیدونا پارکی یاریگای تایبەتی بۆرووسیا دۆرتموند بەڕێوەچوو، ئەنجامی یارییەکەش دوو گۆڵ بوو بۆ هەردوولا.

لە گێمی یەکەمدا سانشۆ لە خولەکی 27دا گۆڵێكی بۆ زەردەواڵەکان و سالۆمۆن کالۆش لە خولەکی 41دا گۆڵێکی بۆ هێرتا تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمیشدا سانشۆ جارێکی دیکە لە خولەکی 61دا دۆرتموندی پێشخستەوە، بەڵام لە دوایین خولەکی یارییەکەدا کالۆ یانەی خاوەن یاریگای لە سێ خاڵی یارییەکە بێبەشکرد و گۆڵی یەکسانی یارییەکەی تۆمارکرد.

بەم یەکسانبوونە بۆرووسیا خاڵەکانی بوون بە 21 خاڵ و پێشەنگی پاراست، هێرتابەرلینیش بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.