ئەمشەو سانجێرمان رووبەڕووی نیس دەبێتەوە

27-10-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن نەیمار یاریی ناکات
A+ A-
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ یانەی پاریس سانجێرمان لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی دەیەوێ پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی فەرەنسا بەهێزتر بکات، کاتێک ئەمشەو کاژێر 21:45 میوانداری یانەی نیس دەکات.

لە یارییەکانی گەڕی 11ی خولەکە، سانجێرمان کە هەفتەی رابردوو دوو خاڵی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لەدەست دا، دەیەوێ بە بێ بەشداریکردنی نەیمار کە بە هۆی کارتی سوورەوە یاریی ناکات، بە پشتیوانی یاریگه و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی نیس ببێتەوە و سێ خاڵ لە میوانەکەی وەربگرێت، بۆئەوەی جیاوازی خۆی لەگەڵ مۆناکۆی نزیکترین رکابەری بۆ حەوت خاڵ بەرزبکاتەوە.

سانجێرمان لەم وەرزەدا لە کۆی دە یاریی 8 بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە و نەدۆڕاوە، جڵەوی خولەکەشی بەدەستەوەیە، لەبەرامبەردا نیس ئەم وەرزە ئاستی زۆر خراپە لە کۆی دە یاریی شەش دۆڕان و یەکسانبوونێک و سێ بردنەوەی هەیە و بە 10 خاڵ لە پلەی 14یەمی ریزبەندی خولەکەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە