بڕیار لەسەر یاری خیرۆنا و ریال مەدرید درا

27-10-2017
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خیرۆنا ریال مەدرید
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەڕێوەچونی یاری نێوان خیرۆنا و ریال مەدریدی یەکلاییکردەوە.

دوای ئەوەی دەنگۆی بەڕێوەنەچوونی یاری نێوان هەردوو یانەی خیرۆنا و ریال مەدرید هەبوو، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی خیرۆنا، کە یانەیەکی کەتەلۆنییە هێرشدەکەنە سەر یاریزانانی ریال مەدرید و گرژی و ئاڵۆزی درووست دەبێت، ئەمەش لە ئەنجامی گشتپرسی هەرێمی کەتەلۆنیایە بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا.

ئەمڕۆ هەینی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، یارییەکە لە کات و ساتی خۆی ئەنجامدەدرێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت، پۆلیسی ئیسپانیش ئەمنیەتی یارییەکە و یاریگاکە دەپارێزێت.

دوای گشتپرسییەکەی هەرێمی کەتەلۆنیاش، ئەمڕۆ پەرلەمانی کەتەلۆنیا بە فەرمی سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیای بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران راگەیاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە