"دۆخی دارایی بارسێلۆنا مەترسیدارە"

27-10-2015
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئیسپانیا، بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

خۆزێ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی قسەی لەسەر چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە یانەکەی کرد و دووپاتیکردەوە مێسی هەر لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

بارتۆمیۆ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی تیڤی 8ی ئیسپانیدا هەڵوەستەی لەسەر دۆخی یانەکەی کرد و لەبارەی ئەگەری گەندەڵییەکانی ناوبژیوانی کلاسیکۆوە دووپاتیکردەوە ئەگەر ئەو بابەتە راست بێت دەبێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتیکردەوە لیۆنێل مێسی لە بارسا کۆتایی بە یاریکردنی خۆی دەهێنێت و دووپاتیکردەوە مێسی و باوکی چەندینجار دووپاتیان کردووەتەوە ئەوان بیر لە یانەیەکی دیکە ناکەنەوە.

بارتۆمیۆ دڵتەنگی خۆی بە بابەتی تۆمەتبارکردنی یاریزانانی یانەکەی بەخۆدزینەوە لە باجەکان دەربڕی و دووپاتیکردەوە ئەوان پشتگیری مێسی و نەیمار دەکەن تا بێتاوانییان یەکلادەبێتەوە.

بارتۆمیۆ دووپاتیکردەوە دۆخی دارایی یانەی بارسێلۆنا زۆر مەترسیدارە و دووپاتیکردەوە دەبێ کاربکەن بۆ بەرزکردنەوەی داهاتەکان و بازاڕکردنی یانەکە لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە داراییەکان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە