بڕیارێکی شۆکهێنەر لەلایەن ئەنچیلۆتییەوە سەبارەت بە یاریزانێکی

رووداو دیجیتاڵ

 

خیسوس ڤاییخۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید، سێشەممەی رابردوو بە هەستێکی تێکەڵەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی بەجێهێشت، دوای ئەو پاڵپشتییەی لەلایەن هاندەرانەوە لێیکرا، چونکە گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێ مایەی دڵخۆشییەکی گەورەبوو بۆی، بەڵام پێدەچێت ئەم خۆشییە بەردەوام نەبێت بەهۆی بڕیارێکی نوێی کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەرەکەی.
 
ماوەیەکی زۆر تێپەڕی و ڤاییخۆ یاری بۆ مێرێنگێ نەکرد، کە بۆ ماوەی 541 رۆژ، کە لە 2ـی نیسانی 2023 درێسی ریال مەدریدی لەبەرنەکردووە، بۆیە گەڕانەوەی ئەو کۆتایییەکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ ئەو کێشانەی کە وایکردبوو چەند مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەڵام ئەو دڵخۆشییە جیاوازبوو لەگەڵ ئەو ئاستەی کە لەوانەیە بەشێوەیەکی سروشتی بەهۆی دوورکەوتنەوەیەکی درێژخایەنییەوە هاتبێتە ئاراوە، چونکە لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەروەها ئەو دروشمانەی لە یاریگادا بەهۆیانەوە داوا لە ئەنچیلۆتی کرا یاری بە ڤاییخۆ بکات، گۆڕان بۆ گومان لە ئاستی ئێستای.
 
ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لەپێش بوو، بەڵام هەر کە ڤاییخۆ چووە نێو یاریگا هەموو شتێک لە یارییەکە گۆڕا و مێرێنگێ لە دوو خولەکدا دوو گۆڵی لەسەریەکی لەلایەن ئالاڤێسەوە لێکرا، و خەریکبوو گۆڵی سێیەمیشی لێبکرێت.
 
ڤاییخۆ وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی گرانادا کرد، دواتر و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی گەڕایەوە ریزەکانی ریال مەدرید.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، دوای یارییەکە بەرگری لە ڤاییخۆ کرد و گوتی "من خیسۆسم ناردە نێو یارییەکەوە بۆ ئەوەی پشوویەک بە میلیتاو بدەم، بەڵام گۆڵەکە بەهیچ شێوەیەک هەڵەی ڤاییخۆ نەبوو".
 
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی رێلیڤۆ بڵاویکردووەتەوە "سەرەڕای پشتگیریکردن لە ڤاییخۆ لە بەردەم مایکەکاندا، ئەنچیلۆتی چوار جێگرەوەی رودیگێر یان میلیتاو هەیە، کاتێک یەکێکیان ئامادەنەبێت، بەڵام ئێستا ڤاییخۆ بژاردەیەکی باش نییە بەبۆچوونی ئەنچیلۆتی و ئیدی شانسی لە پلانەکانی کارلۆدا لاواز دەبێت".
 
ریال مەدرید لە یاریی دێربیی مەدریددا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە گەڕی هەشتەمی خولی ئیسپانیا بەڕێوەبچێت.
 
یارییەکە گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی کە هەردوو یانە سێ خاڵی یارییەکەیان دەوێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە رکابەریکردنی بارسێلۆنا، کە بە بردنەوەی هەموو یارییەکانی یەکەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.