هاوڕێیەکی ئۆسیمین رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە دووپاتدەکاتەوە

27-09-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن خولی ئیتاڵیا ڤیکتۆر ئۆسیمێن یانەی ناپۆلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئۆما ئاکاتوگبا، رۆژنامەڤان و هاوڕێی نزیکی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نایجیریی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، دووپاتیکردەوە ئەو یاریزانە دەیەوێت بەزووترین کات لە یانەکە بڕوات، پاشئەوەی یانەکە لە ئەکاونتی خۆیەوە سووکایەتی پێکرد لە دوای یارییەکەی بۆلۆنیا.
 
پێشتر ناپۆلی لە ئەکاونتی خۆی لە تیک تۆک، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە کە گاڵتە بەئوسیمین دەکات، پاشئەوەی لێدانێکی سزا لەدەستدەدات و تۆپەکە بۆ دەرەوە لێدەدات. یاریزانەکە زۆر لەو هەڵوێستەی یانەکەی تووڕە بووە و کێشەی گەورەی لەگەڵ کارگێڕیی یانەکەدا دروستکردووە.
 
ئۆما لەبارەی دۆخی ئۆسیمینەوە قسەی بۆ تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی کردووە و دەڵێ، "باوەڕپێنەکراوە ئەژماری فەرمیی یانەکە ئەو کارە بەرامبەر ئەو یاریزانە بکات و گاڵتەی پێبکات، چونکە لێدانێکی سزای لەدەستداوە".
 
ئەو زیاتر دەڵێ، "ئێستا ئیدی ئەنجامەکە زۆر خراپ دەبێت، ناپۆلی تواناکانی ئۆسیمین لەدەستدەدات و ئەو هەوڵدەدات بەزووترین کات لەو یانەیە بڕوات".
 
هاوڕێکەی ئۆسیمین دەڵێ من بەناوی ئەوەوە قسە ناکەم، بەڵام وەک رۆژنامەڤانێک قسە دەکەم و دەزانم ئەوە کۆتایی چیرۆکەکەی نێوان ئۆسیمین و ناپۆلییە.
 
ئەو زیاتر گوتوویەتی، "لە نزیکترین کاتدا ئۆسیمین لە یانەکە دەڕوات، هیچ یانەیەک نییە لە دونیادا گاڵتە بەباشترین یاریزانی خۆی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا من پێموانییە ئەوەی کراوە بەمەبەستی رەگەزپەرستی بێت لە دژی ئۆسیمین".
 
ئۆما دەڵێ، باوەڕناکەم ناپۆلی رەگەزپەرستی بەرامبەر یاریزانەکەی خۆی بکات، بەڵام ئەوە شتێکی جێگەی داخە و کارێکی بێمانا و هەڵەیەکی گەورەیە.
 
ئەو دەڵی ئۆسیمین، باشترین یاریزانی ئێستای خولی ئیتاڵیایە، بەربژێری بردنەوەی باڵۆن دۆرە و باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیاشە، چۆن ئەو کارەی بەرامبەر دەکرێت.
 
ناپۆلی لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ رۆدی گارسیای راهێنەری نوێی دۆخی باش نییە و لە پێنج یاریدا تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و یارییەک دۆڕاوە. ئۆسیمین لە وەرزی ئەمساڵی خولی سێری ئادا سێ گۆڵی بۆ ناپۆلی تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).