رۆما و یوڤێنتوس خولی ئیتاڵیا گەرم دەکەن

27-09-2020
هێژا خەسرەو
.
.
نیشانەکردن سێریا ئەی
A+ A-

ئەمساڵ سێریا ئەی وەکو وەرزەکانی رابردوو سارد و سڕ و بێ رکابەری نابێت، ئەم خولە هەر لە گەڕەکانی سەرەتاوە یاری ئاگرین بەخۆیەوە دەبینێت.

یاری رۆما و یوڤێ، هەمیشە و لە هەر کات و هەر بارودۆخێکدا بێت پڕ رکابەری بووە، کام یانە بەهێزبووبێت، ئەم رووبەڕووبوونەوەیان تایبەت بووە، براوەش بۆ هیچ کامیان گەرەنتی نییە و تاوەکو فیکەی کۆتایی یاری براوەی ئەم یارییە بە زەحمەت دیاریدەکرێت.

رۆما لە یەکەم یاری خولدا باش نەبوو، هەرچەندە یەکەم یاری بووە، بەڵام یانەکە نابێت لە ئێستاوە خاڵ لەدەستبدات و ئەگەر بیەوێت لە رکابەریدا بێت دەبێت بەهێزەوە دەستپێبکات.

لە رۆما جگە لە نیکۆلۆ زانیۆلۆ کە دووچاری پێکانێکی سەختی هەیە و یاریناکات، هەموو یاریزانەکانی دیکە ئامادەن، لەبەر ئەوە هیچ بیانوویەک نییە بۆ رۆما ئەگەر یارییەکە نەباتەوە.

یوڤێی ئەمساڵ پێناچێت وەکو یوڤێی ساڵانی رابردوو بێت، گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی یاریکردنی یانەکە هەیە و بیرکردنەوەی یانەکەش گۆڕاوە، گۆڕانکارییەکان لە یانەکەدا ئەگەر هەیە جیاوازی زۆر لە ئەنجامەکانی یانەکەدا درووستبکەن.

دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێک، هێنانی ئارسەر و مۆراتا پێکهاتەی یوڤێی رێکخستووەتەوە، ئێستا بیانکۆنێری لەسەر هەر پێکهاتەیەک کە بیەوێت دەتوانێت پلانی یاریکردنی سەرکەوتووانە داڕێژێت، پێدەچێت ئاستی یاریزانانی ئەو یانەیە ئاندریا پیرلۆی راهێنەری یانە ناچاربکات سیاسەتی بەنۆرە بۆ یاریزانانی یانەکەی بەکاربهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە