چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوو یاریی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت

27-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، ئەمڕۆ دوو یاریی بەڕێوەدەچن و یانەکانی قۆناخی هەشت یەکلاییدەبنەوە.

کاژێر 16:40 لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی بەرامبەر یانەی سەدی قەتەری یارییدەکات، ئەم دوو یانەیە شەش جار لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، یانە ئێرانییەکە سێ بردنەوە و یانە قەتەرییەکەش دوو یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکیشدا یەکسانبوون.

لە یارییەکی دیکەدا کە کاژێر 20:45 لە یارییەکی سعودیدا لەسەر ئاستی کیشوەرەکە، هەردوو یانەی نەسر و تەعاون رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەم دوو یانەیە مێژوویەکی دوور و درێژیان بەرامبەر یەکدی هەیە، بەڵام لە دوایین سێ یارییدا، نەسر هەرسێ یارییەکانی لە هاونیشتمانەکەی بردووەتەوە.

ئەم دوو یارییە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچن، یانەی ئەهلی سعودی بەبردنەوەی لە شەباب ئەهلی دوبەی ئیماراتی بەلێدانی یەکلاییکەرەوە و یانەی پاختاکۆری ئۆزباکستانیش بەبردنەوەی لە ئیستقلال تەهرانی ئێرانی بە 2-1 خۆیان گەیاندووەتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناخی هەشت ئەهلی بەرامبەر پاختاکۆر یارییدەکات، براوەی یاریی ئەمڕۆش لە قۆناخی داهاتوو رووبەرووی یەکدەبنەوە، کە رۆژی چوارشەممە یارییەکانی قۆناخی هەشت دەکرێن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە