سیستمی ڤار له جامی ئاسیا به‌كارده‌هێنرێت
رووداو - هه‌ولێر
لیژنه‌ی ته‌نفیزی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ره‌زامه‌ندیی پێشان دا بۆ به‌كارهێنانی سیستمی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی "ڤار" له جامی وڵاتانی ئاسیا، كه له سه‌ره‌تای 2019 له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیدراسیۆنی ئاسیا له ماڵپه‌ری فه‌رمیی خۆیه‌وه رایگه‌یاند: "دوای ره‌زامه‌ندیی فیفا و ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌وتی تۆپی پێ "ئیفاب"، هه‌روه‌ها دوای راوێژ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی پێشبڕكێ و ناوبژیوانان له فیدراسیۆنی ئاسیا، لیژنه‌ی ته‌نفیزی ره‌زامه‌ندی ده‌ربری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی "ڤار" له پاڵه‌وانیه‌تیی داهاتووی وڵاتانی ئاسیا له 2019، له چاوه‌ڕوانی كۆتایی ئه‌وه‌شدا ده‌بین هه‌موو ئاماده‌كارییه پێویسته‌كان دابینده‌كرێن".
له لای خۆیه‌وه شێخ سه‌لمان ئیبراهیم سه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئاسیا گوتی: "تۆپی پێی ئاسیا سووره له‌سه‌ر له‌خۆگرتنی ته‌كنه‌لۆژیا له به‌رژه‌وه‌ندیی یارییه‌كه‌دا، ئێمه به هیواین "ڤار" له جامی ئاسیا به‌كاربهێنین".
گوتیشی" له مۆندیالی 2018 سیستمی "ڤار"ـمان بینی و روونبوو كه هێشتا پێویسته به‌رپرسانی ئه‌و كاره مه‌شقی زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه ئه‌و سیستمه كارا و به‌سووده".
سیستمی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی "ڤار" له یارییه‌كاندا وه‌كو ناوبژیوانێكی یاریده‌ده‌ر به‌كارده‌هێنرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكه له بڕیاره ئاڵۆز و ناڕوونه‌كان له یارییه‌كاندا، كه له لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه ده‌درێن.