ئه‌مڕۆ ناوی وڵاتی میوانداری یۆرۆی 2024 ئاشكراده‌كرێت

رووداو – هه‌ولێر

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، یوێفا، ناو ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرابكات، كه‌ شه‌ره‌فی میوانداریكردنی جامی یۆرۆی 2024 به‌ده‌ستده‌هێنێت.


هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و توركیا به‌ دوو دۆسیه‌ی به‌هێز ركابه‌ری له‌سه‌ر میوانداریكردنی یۆرۆی 2024 ده‌كه‌ن.

یۆرۆی 2024 به‌ به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده‌ ده‌بێت، كه‌ به‌سه‌ر 6 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شده‌كرێن و یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان بۆ قۆناخی دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ 4 باشترین ئه‌و تیپانه‌ی پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن.

 

توركیا پێشتر 4 جار دۆسیه‌ی پێشكه‌شكردووه‌ بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌، ئه‌مجاره‌ش جاری پێنجه‌مه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات، كه‌ ئه‌مجاره‌ش به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌ڵمانیا چانسی لاوازتره‌.