رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت سەرکردایەتی یانەی نەسڕ بکات، بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتن لە رکابەرییەکانی خولی سعودیدا.
لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی سعودیدا، یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی فەیحا یاری دەکات و دەیەوێت یەکەم بردنەوە لە خولەکەدا تۆمار بکات.
لە گەڕی یەکەمی خولەکەدا، نەسڕ لە یاریگەی خۆیدا دوو خاڵی لەدەستدا و لەگەڵ رائد یەکسانبوو، ئەمشەو یانەکە دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یەکەم سێ خاڵ بباتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەرامبەر یانەی فەیحا چوار یاریی ئەنجامداوە، دوو یاری لە خولی سعودی و دوو یاری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەرامبەر ئەو یانەیە هەبووە و سێ گۆڵیشی لە یانەکە کردووە، ئەمشەو دەیەوێت گۆڵی زیاتر لەو یانەیە بکات و سەرکردایەتی تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ.
جگە لەوەش دۆن خاوەنی 898 خاڵە و پێویستی بە دوو گۆڵی دیکەیە، بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی یارییکردنیدا بۆ 900 گۆڵ بەرزبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ