ڤیدیۆ؛ لیڤەرپوول لە یارییەکی ئاگریندا دەبێتە میوانی نیوکاسڵ

27-08-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لیڤەرپوول نیوکاسڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نێوان بەدەستهێنانی بردنەوەیەکی دیکەی گرنگ و چارەنووسساز و دەستبەرداربوون لە ئەستێرەیەکی نەوەی زێڕینی براوەی چامپیۆنزلیگی 2019 لیڤەرپوول لە سانت جەیمس پارک، رووبەڕووی نیوکاسڵ دەبێتەوە.
 
ئەمە گەڕی سێیەمی پرێمەرلیگە و لەبەرئەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دانەخراوە، هەموو ئەگەرەکانی گواستنەوەی یاریزانان و خۆ بەهێزترکردنی هەردوو یانە لە ئارادایە، بەڵام بۆ لیڤەرپوول ئەوەندەی دەنگۆکانی رۆیشتنی سەڵاح بەسەر دیمەنەکەدا زاڵن، ئەوەندە باسوخواس لەسەر ئەوە نییە یانەکە دەکرێ کێی دیکە بهێنێتە ریزەکانییەوە.
 
نیوکاسڵ کە سەرەتایەکی بەهێزی لە هەفتەی یەکەمی پرێمەرلیگدا هەبوو کاتێک لە ئاستۆن ڤێلای بردەوە، لە هەفتەی رابردوودا دووچاری شکستێکی تاڕادەیەک پێشبینیکراو بوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەڵگری نازناوی خولەکە.
 
ئەوەی بۆ هاندەرانی نیوکاسڵ جێگەی سەرنج بوو، گۆڕانکاریی دۆخی تیپەکە بوو لە نێوان هەردوو یارییەکەی رابردوودا، لە کاتێکدا لە یاریی یەکەمدا بە ئاست و ئەنجام و هێز و گوڕوتینی زۆرەوە شکستی بە رکابەرەکەی هێنا، لە بەرامبەر سیتیدا نیوکاسڵ وەک تیپێکی دەستەمۆی بێدەسەڵات لە بەرامبەر مان سیتی دەرکەوت، کە بەشێکی گەورەی ئومێدی لە دڵی هاندەرەکانیدا کوژاندەوە.
 
نیوکاسڵ ئەمڕۆ لە یاریگەی خۆیدا دەبێت و هەمووان چاوەڕێن ئەو تیپەی کە تاوەکو ئێستا سەرمەستی هەڵسانەوەی خێرای خۆیەتی لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا و دەبێ خۆی بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ باش تەدارەک دابێت، پەرچەکرداری بەرامبەر شکستەکەی هەفتەی پێشوو هەبێت.
 
هەرچی لیڤەرپوولە، وەرزەکەی بە یەکسانبوون بەرامبەر چێڵسی دەستپێکرد، بەڵام دواتر لە بۆرنمۆسی بردەوە. بەڵام لە هەردوو یارییەکەدا لیڤەرپوول هێزێکی ئەوتۆی پێشاننەداوە و هەمووان ئەوەیان بینی کە کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە کە لە وەرزی رابردووەوە بووەتە نەخۆشییەکی لەناکاو لە جەستەی تیپەکەدا، تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لیڤەرپوول گەرچی لە هاویندا بەئومێدی خۆنوێکردنەوە و دەستهێنان بەپێکهاتەکەیدا، ژمارەیەک یاریزانی باشی خۆی بەڕێکرد، بەڵام ئەو یاریزانانەی یانەکە دەیویست بیان هێنێتە ریزەکانییەوە، بەشێکی زۆریان بە لیڤەرپوولیان گوت نا و ئەوانەشی کە هاتن، هێشتا نەبوونەتە مایەی دڵنیایی لای هاندەرانی یانەکە.
 
رێدز بۆ یارییەکەی ئەمشەو دەتوانێ سوود لە ماک ئالیستێری یاریزانی نوێی ناوەڕاستی تیپەکە وەربگرێت، پاشئەوەی سزادانی بەهۆی پێدانی کارتی سوورەوە لە یارییەکەی رابردوو هەڵوەشێنرایەوە و ئەو یاریزانە بەردەست دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ، لەگەڵیدا دەکرێ یۆرگن کلۆپی راهێنەر سوود لە تواناکانی تیاگۆ ئەلکانتارا وەربگرێت تاوەکو بەشێک لەو کێشانەی ناوەڕاستی یانەکەی پێ چارەسەر بکات کە لە چەندین وێستگەی جیاوازی وەرزی رابردوودا، تیپەکەیان دەستخەڕۆ کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).