جۆرجینا رۆدریگز، دۆستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، هه‌ندێ نهێنی ژیانی خۆی و رۆناڵدۆ ئاشكرا ده‌كات.
جۆرجینا قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی گۆڵی ئیتالی كردووه و باسی ناسینی رۆناڵدۆ ده‌كات و ده‌ڵێت "یه‌كه‌مجار له گۆتچی یه‌كدیمان ناسی، دوای چه‌ند رۆژێك له ئاهه‌نگی ماركه‌یه‌كی بازرگانی یه‌كدیمان دیته‌وه، به ئارامی و له كه‌شێكی خۆشدا پێكه‌وه دانیشتین و قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كرد، به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی بوو له یه‌كه‌م بینین".
جۆرجینا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئاسان نییه تۆ هاوبه‌شی كه‌سێكی به‌ناوبانگ بیت، ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌خت و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام من ئه‌و به هه‌موو جیهان نایگۆڕمه‌وه، ئه‌وه‌ی من له ئاستیدا هه‌ستی پێده‌كه‌م به‌هێزتره له هه‌ر شتێكی دیكه". هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه پێكه‌وه به‌هێزترین و سه‌رسامین به یه‌كدی".
كچه هاوڕێكه‌ی رۆناڵدۆ، باسی سه‌روه‌ت و سامانیشی كرد و گوتی "پاره و سامان خۆشه‌ویستی دروست ناكات، مردنی باوكیشم فێری كردم كه ته‌ندروستی گه‌وره‌ترین سامانه مرۆڤ به‌ده‌ستیبهێنێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ