لاوانی کورد عوسمان دێمبلی فێری کوردی دەکەن


رووداو – هەولێر

عوسمان دێمبلی فەرەنسی، یاریزانی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، دوای بڵاوکردنەوەکەش بە سەدان هەواداری تۆپی پێ لە کوردستان کۆمێنتیان لەژێر پۆستەکەی دێمبلی نووسیەوە.

بەشێکی زۆر لەو کۆمێنتانە وشەی ئینگلیزی بەرامبەر وشەی کوردی نووسراون و پێیان گووتوە ئێمە فێری کوردیت دەکەین.
هەروەها بەشێکی دیکەی کۆمێنتەکان بەخێرهاتنی ئەویان کردووە بۆ یانەی بارسێلۆنا.

جگە لەو کۆمێنتە لە ژێر زۆربەی پۆستەکانی ئەو یاریزانە کۆمێنتی کوردی نووسراون.

دێمبلی دووەم گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و بە 150 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتموندەوە بووە یاریزانی بارسێلۆنا.