دیكۆ وازى هێنا


دیکۆی یاریزانی پێشوویی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی پورتوگال وازهێنانی یەکجارەکی لەیاری تۆپی پێ راگەیاند.


 دیکۆ دوای یاریکردن بۆ ماوەی 17 ساڵ ، بەمدواییە دووچاری چەندین پێکانی یەک لەدوای یەک هات و ئەمەش بووە هۆکاری سەرەکی وازهێنانی لەیاری کردن.

هەرچەندە گرێبەستی دیکۆ لە کۆتایی ئەم وەرزدا لەگەڵ یانەی فلومینێزی بەرازیلی بەسەردەچێت، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریدا چیتر بەردەوام نەبێت لەیاریکردن.

دیکۆ بەدرێژایی کاروانی خۆی 686 یاری ئەنجامداوە و 116 گۆڵی تۆمار کردووە و 23 نازناوی بەدەستهێناوە ، لەوانەش 11 نازناو لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پورتوگالی و سێ نازناویشی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەدەستهێنا.

هەروەها لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزیش نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.