وادەی بەڕێوەچوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق

27-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر جامی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیروپشکی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق راکێشرا، یانەی هەولێر تارادەیەک لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا ئەرکی ئاسانە.

پێس نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر چوار یانەی هەولێر، قوە جەوییە، کەرخ و حدوود، لە بەغدا تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق راکێشرا، یانەی هەولێر لەم قۆناخەدا بەرامبەر یانەی حدوود یارییدەکات و رۆژی 31ـی ئەم مانگە یارییەکەی دەکرێت.
 
لە یارییەکەی دیکەی ئەم قۆناخەدا، یانەی قوە جەوییە بەرامبەر یانەی کەرخ یارییدەکات و ئەو یارییەشیان لە هەمان رۆژدا بەڕێوەدەچێت.
 
ئەحمەد شوکر، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر کە لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکەکەدا ئامادەبوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "راستە رۆژی 31ـی مانگ وەک وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکان دیاریکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیارنییە، چونکە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەیەوێت هەردوو یارییەکە لە یەک رۆژدا بەڕێوەبچن و لە یاریگە شەعب بکرێن."
 
سەرپەرشتیاری یانەی هەولێر زیاتر گوتی "ئێمە و یانەی قوە جەوییە پێشنیازمانکردووە، هەر رۆژە و یارییەک بکرێت، هەرچەند پێشنیازێک کرا کە یارییەکیان کاژێر 19:00 و یارییەکەی دیکەش کاژێر 21:30 بەرێوەبچێت، بەڵام هیچ رێککەوتنێک بۆ کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان نەکراوە و لیژنەی بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی مافی گواستنەوەی یارییەکانی هەیە بابەتەکە یەکلادەکاتەوە."
 
لە قۆناخی رابردووی پاڵەوانێتییەکەدا هەولێر دەبووایە بەرامبەر یانەی بەحری یاریی بکات، بەڵام یانەی بەحری لە پاڵەوانێتییەکە کشایەوە و هەولێر بەبێ یارییکردن گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە