تور دێ فرانس راگیرا

27-07-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

پێشبڕكێكانی پایسکیلسواری تور دێ فرانس، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیران به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا.

رێكخه‌رانی تور دی فرانس پێشبڕكێكانی رۆژی نۆزده‌هه‌میان راگرت، له‌ پێناو سه‌لامه‌تی پایسیكلسوارانی به‌شداربوو له‌ پێشبڕكێكان، ئه‌ویش به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا و باران بارینێكی زۆره‌وه‌.

رێكخه‌رانی پێشبڕكێكه‌ رایانگه‌یاند "به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه‌ ناچاربووین پێشبڕكێیه‌كان رابگرین، چونكه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی پایسیكلسوران ده‌بوو".

به‌ كۆتاییهاتنی گه‌ڕی 17، ژۆلیان ئالا فیلیپی پایسكیلسواری فه‌ره‌نسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی گرت، به‌ڵام ئه‌و پایسیكلسواره‌ پێشه‌نگه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئایان بێرنال، چونكه‌ رێكخه‌رانی پێشبڕكێیه‌كه‌ ئه‌و كاته‌یان بۆ هه‌ر پایسكیلسوارێك هه‌ژماركرد، كه‌ له‌ رۆژی نۆزده‌هه‌مدا تۆماریكردبوو به‌ر له‌وه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌ رابگیرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە