كه‌له‌كه‌ی زیدان بووه‌ته چیرۆك و نابڕێته‌وه
"من و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌م حاڵه‌ته‌كه‌مان نه‌مانبینی، به‌ڵام ناوبژیوانی چواره‌م پێی‌گوتم"
رووداو ـ هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده 12 ساڵ به‌سه‌ر، به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كه‌له به‌ناوبانگه‌كه‌ی زیداندا ره‌تبووه، كه له مۆندیالی 2006 به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا بوو، وادیاره ئه‌و چیرۆكه كۆتایی ناهێت، ئه‌مجاره ناوبژیوانی یارییه‌كه، له‌باره‌ی كه‌له‌كه‌وه قسه‌ی خۆی ده‌كات.
ناوبژیوانی ئه‌رجه‌نتینی هۆراسیۆ ئه‌لیزۆندۆ، به رۆژنامه‌ی ASی ئیسپانی راگه‌یاند "له ساتێكی یارییه‌كه‌دا بینیم ماركۆ ماتیرازی ئیتاڵی به‌رده‌بێته‌وه، كه ته‌نیا 3 یان 4 مه‌تر له منه‌وه دووربوو، یارییه‌كه‌م راگرت و له یاریده‌ده‌ركانم پرسی چی روویدا، هه‌ردووكیان گوتیان نازانین چی روویداوه". ئه‌وكات ئه‌لیزۆندۆ هانای بۆ ناوبژیوانی چواره‌م برد، كه پێی‌گوت كه‌له‌كه‌ی زیدان به‌هێز بوو و گوتی "كه گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌بینی باوه‌ڕم پێ ناكه‌یت". ئه‌وكات ناوبژیوانی یارییه‌كه بڕیار ده‌دات به‌ره‌و رووی زیدان بچێت و بێ دوودڵی له یارییه‌كه ده‌ری بكات.
زیدان پێشتریش گوتبووی، شانازی به رووداوی كه‌له‌لێدانه‌كه‌ی ماتیرازی ناكات، گوتبوویشی ئه‌وه به‌شێكه له كاروانه‌كه‌ی و ده‌بێت قبوڵی بكات. له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ماتیرازی له كاتێكی پێشوو له باره‌ی كه‌له‌كه‌وه گوتبووی، كاردانه‌وه‌ی زیدان له یاری كۆتایی مۆندیالی 2006 زیاده‌ڕه‌وی تێدا بوو "ئه‌وه‌ی به زیدانم گوت، شتێكی پڕوپووچ بوو، به‌ڵام شایسته‌ی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه نه‌بوو. له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس، میلانۆ و ناپۆلی گوێت له قسه‌ی زۆر له‌وه ناشیرنتر ده‌بێت". هه‌روه‌ها گوتبووشی "مه‌حاڵه جوێن به دایكی زیدان بده‌م، چونكه من مانای دایك ده‌زانم و له ته‌مه‌نی 15 ساڵی دایكی خۆم له‌ده‌ستداوه، قسه‌كانم له باره‌ی خوشكییه‌وه بوو نه‌وه‌ك دایكی".