رۆماریۆ ته‌قاندیه‌وه‌

27-07-2015
هەرێز جەمال
نیشانەکردن رۆماریۆ
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

رۆماریۆى ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پێى به‌رازیل و یانه‌ى بارسێلۆنا بۆمبێكى گه‌وره‌ ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێستاو داهاتووى تۆپى پێى وڵاته‌كه‌ى .

رۆماریۆ له‌ لێدوانێكیدا به‌ رۆژنامه‌نووسانى گوتووه‌" رۆژ به‌ رۆژ حاڵى وه‌رزشى به‌رازیل به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و ئێسته‌ فیدراسیۆنى تۆپى پێ بۆته‌ كۆمپانیایه‌ك و سه‌رقاڵى بزنسن نه‌ك كارى تۆپى پێ، رۆژ به‌ رۆژیش ده‌بێت چاوه‌ڕێى كاره‌ساتى تر بن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌هۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى فیدراسیۆنه‌وه‌ ".


رۆماریۆ ده‌شلێت ره‌نگه‌ له‌ داهاتوو بیر له‌وه‌ بكه‌مه‌وه‌ خۆم كاندید بكه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تى فیدراسیۆنه‌كه‌و هه‌وڵبده‌م سامپا له‌م قه‌یرانه‌ ده‌ربكه‌م.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە