ئەمرابت بەهۆی مێسییەوە نەچووە بارسێلۆنا

27-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سوفیان ئەمرابت لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، نهێنی وازهێنانی بارسێلۆنا لە گرێبەستکردن لەگەڵ سۆفیان ئەمرابتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی ئاشکرا کرد.
 
ئەمرابت لە دوایین زستانی مێرکاتۆ و سەرەتای ئەم هاوینەدا ئامانجێکی سەرەکی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام دواتر بە هۆکارێکی نادیار بارسا پاشەکشەی لەو گرێبەستە کرد.
 
بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، چاڤی گرێبەستەکەی ئەمرابتی لەگەڵ گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەستبووەوە، داینابوو ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە گرێبەست لەگەڵ سوفیانیش بکات، چونکە بەنیازی ئەوە بووە شێوازی یاریکردنی تیپەکەی بگۆڕێت بۆ 4-1-2-1-2.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، چاڤی پلانی دانابوو مێسی بخاتە دواوەی هێرشبەرانەوە، هەر بۆیە پێویستی بە یاریزانێک بوو کە تایبەتمەندی و توانایەکی جەستەیی هاوشێوەی ئەمرابتی هەبێت بۆ ئەوەی هاوسەنگی تیپەکە لە هێڵی ناوەڕاستدا بپارێزێت.
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "شکستی گرێبەستەکەی مێسی کە رووی لە یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی کرد، وایکرد بارسێلۆنا بەدوای یاریزانێکی لێهاتوودا بگەڕێت کە بتوانێت تۆپەکە کۆنتڕۆڵ بکات، بۆیە چاڤی رووی لە ئیلکای گوندۆگانی یاریزانی ئەڵمانیی یانەی مانچێستەر سیتی کرد، بەتایبەتی کە بە گرێبەستێکی ئازادەوە هاتە بارسا".
 
ئێستا ناوی سوفیان ئەمرابت بەستراوەتەوە بە گواستنەوە بۆ ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یان میلانی ئیتاڵی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.