رائول شکستی هێنا و پاداشتکرا

27-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن رائول گۆنزالیس یانەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پاداشتی رائول گۆنزالیسی ئەفسانەی یانەکەی کرد، گەرچی وەک راهێنەر سەرکەوتوو نەبوو لەگەڵ تیپی دووەمی ریال مەدرید.
 
رائول گۆنزالیس کە یەکێکە لە هێرشبەرە مێژووییەکانی یانەی شاهانە، نەیتوانی لە کۆتایی وەرزدا، ریال مەدرید بی بگەیەنێتە بەشی دووەمی خولی ئیسپانیا، پاشئەوەی لەگەڵ ئێلدینیسی یەکسانبوو لە یاریی پاشکۆدا بە ئەنجامی 4 گۆڵ بۆ هەر لایەک.
 
سیستمی خولی پلە دووی ئیسپانیا دەڵێ، ئەگەر لە ئەنجامی یاریی چوون و هاتنی پاشکۆدا دوو تیپ یەکسانبوون، ئەنجامی تیپەکان بەر لە یارییەکە لە ریزبەندی خولەکەدا لەبەرچاو دەگیرێت و بەو هۆیەوە ریال مەدرید و تیپەکەی رائول لەسەرکەوتن بێبەشبوون.
 
وێڕای ئەو شکستە، یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی رائول گۆنزالیس لە مەشقدانی تیپی دووەمی ریال مەدرید بۆ ساڵێکی دیکە نوێبکاتەوە، ئەوەش بەهۆی متمانەی کارگێڕیی یانەکە بە کارەکەی رائول لەگەڵ تیپەکەیدا.
 
جیا لەوەش، کارگێڕیی ریال مەدرید دەیەوێت رائول تاوەکو هاوینی داهاتوو لە یانەکە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر لەناکاو کارلۆ ئەنچیلۆتی رۆیشت یان دەستیلەکارکێشایەوە، رائول مەشقدانی یانەکە لە ئەستۆ بگرێت. یان کاتێک ئەو راهێنەرە دەڕوات، شوێنگرەوەی ئامادەبێت.
 
پێشبینیکراوە کارلۆ ئەنچیلۆتی هاوینی داهاتوو لە ریال مەدرید بڕوات، پاشئەوەی رێکەوتنی زارەکیی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل کرد، بۆ مەشقدانی سیلیساو.
 
رائول کە تەمەنی 46 ساڵە، هەلی ئەوەی لەبەردەستدایە جارێکی دیکە هەوڵبداتەوە لەپێناو گەیاندنی ریال مەدرید بی بە ئاستی دووەمی خولی ئیسپانیا.
 
تیپەکەی رائول هەروەها چەندین یاریزانی لە تیپی تەمەن نۆزدە ساڵانی ریال مەدریدەوە بۆ سەردەخرێت، بەتایبەت کە پێشبینیکراوە هەریەکە لە کارلۆس دۆتۆر، سێرجیۆ ئاریباس و رافا مارین چیدی لە تیپەکەی رائولدا نەمێننەوە.
 
رائول گۆنزالیس لە ماوەی رابردوودا دەستەوارەی بۆ مەشقدانی یانەی دیکە لە ناو ئیسپانیا و ئەوروپاشەوە پێگەیشتبوو، بەڵام ئەو لەبەر ریال مەدرید رەتیکردوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.