"نەیمار خولی سعودی رەتدەکاتەوە"

27-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن نەیمار داسیلڤا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هەرچەند لەلایەن یانەی هیلالی سعودیەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بچێتە خولی سعودی.
 
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی، نەیمار لەم قۆناخەدا بیر لەوە ناکاتەوە کە بچێتە خولی سعودی و گرنگی بەو دەستەوارەیە نادات کە پێشکێشیکراوە، بۆیە زەحمەت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یاریزانەکە پەیوەندی بە خولی سعودی بکات.
 
بەپێی هەواڵی میدیای سعودیە، دوای شکستهێنانی یانەی هیلال لە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، یانەکە ئامادەیە دەستەوارەیەک بە 250 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی یاریزانە بەرازیلییەکە بکات، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی سعودی یاریی بکات، بەڵام نەیمار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە هیچ قسەیەکی نەکردووە.
 
گرێبەستی نەیمار لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، گرێبەستەکەی ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەی لەگەڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داهاتووی یاریزانەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەتەواوی دیارنییە، یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزیش دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە