رووداو دیجیتاڵ
پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی ترایسڵۆن دوای ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەڕێوە نەچوون، جارێکی دیکە لە مەغریب دەستیان پێکردەوە.
پازدەیەمین پاڵەوانێتی ترایسڵۆن رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوەچوو، 400 وەرزشوان لە 26 وڵاتەوە بەشدارییان لە پێشبڕکێیەکەدا کرد، کە مەودای مەلەوانی 750 مەتر بوو، لە پاسکیلسواریش 20 کیلۆمەتریان بڕی و 5 کیلۆمەتری خێراش مەودای پێشبڕکێی راکردن بوو.
نازناوی پیاوان بەر ماتیۆ رۆبێرتسی ئوسترالی کەوت، دوای ئەوەی بە 56 خولەک و 26 چرکە هێڵی کۆتایی بڕی، دوای ئەویش ساکۆن مۆرگانی نیوزلەندی بە جیاوازی تەنیا 8 چرکە پلەی دووەمی بردەوە و پلەی سێیەمیش بووە بەشی ئەلبێرتۆ گۆنزالێزی ئیسپانی.
لەسەر ئاستی خانمانیشدا، ئوسترالیاییەکان باڵادەستی خۆیان سەپاند، کە ئیما جێفکۆت بە یەک کاژێر و 3 خولەک و 20 چرکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پێش شارلۆت دێربیشایری خانمە هاونیشتیمانییەکەی کەوت، بە جیاوازی 11 چرکە.
سیسکا تۆروسی خانمە وەرزشوانی ئیسپانی بووە خاوەنی پلەی سێیەم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ