هازارد رۆناڵدۆ و تیپەکەی لە یۆرۆ کردە دەرەوە

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی بەلجیکا بەربەستی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی بڕی گەیشتە قۆناخی هەشتی یۆرۆ.

لە یاریگای لا کارتوخال لە سێڤییا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و بەلجیکا یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە.

تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 42دا لە رێگەی سۆرگان هازارد تۆمارکرا، بەمەش سۆرگان بووە یەکەم یاریزانی بەلجیکا لە دوو یاری لەسەریەک گۆڵتۆمابکات.

لە یارییەکەدا ئێدین هازارد جارێکی دیکە تووشی پێکانبوو و یارییەکەی جێهێشت، بەڵام جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەی نازانرێت.

دوای یارییەکەش سۆرگان هازارد بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

لە قۆناخی هەشتیشدا هەڵبژاردەی بەلجیکا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریدەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین27 لێدانی راستەوخۆدا شکستیهێناوە لە گۆڵتۆمارکردن، لە 51 لێدانی راستەوخۆدا تەنیا یەک لێدانی گۆڵکردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال.