رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا هەڵبژاردەی چیک شکستی بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا هێنا و لە یۆرۆ دووریخستەوە.
لە پوشکاش ئارێنا هەردوو هەڵبژاردە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و چیکییەکان یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 55دا ماتیاس دی لیخت بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمەش ئەرکی هۆڵەندای قورستر کرد و دەرفەتی گۆڵکردنی بۆ چیک ئاسانکرد.
لە خولەکی 68دا تۆماس هولێس گۆڵی یەکەمی بۆ چیک تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 80 پاتریش شیک گۆڵی دووەمی دڵنیایی بردنەوەی یارییەکەی بۆ چیکییەکان تۆمارکرد و ئەوان گەیشتنە قۆناخی هەشت و هۆڵەنداش ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد.
ئەستێرەی یارییەکەش تۆماس هۆلێس بوو لە هەڵبژاردەی چیک بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئاسیستێک.
لە قۆناخی داهاتووشدا چیک بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک یاریدەکات.
کارتە سوورەکەی هۆڵەندا ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە تۆمارکرد و بووە یەکەم هەڵبژاردە لە مێژووی یۆرۆدا 4 کارتی سووری وەرگرتبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ