برۆنۆ فێرناندێز: دەیانەوێت وەک رۆناڵدۆ بم

27-06-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن برۆنۆ فێرناندێز کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

برۆنۆ فێرناندێز، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند، کارمەندانی یانەکەی هانیدەدەن وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانییەکەی هەڵسوکەوت بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەوکاتەی یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد بوو، هەموو رۆژی چێشتخانەی یانەکەی بەسەردەکردوە بۆ سڵاوکردن لە کرێکارانی، فێرناندێز دەڵێت "رۆناڵدۆش داوای لێکردووم وەک ئەو بکەم".

هەردوو یاریزانەکە لە یانەی لێسبۆنەی پۆرتوگالییەوە پەیوەندیان بە مانچێستەر یونایتدەوە کردووە، کە فێرناندێز دانی بەوەدا ناوە رۆناڵدۆ نموونەی بەرزی ئەوە.

برۆنۆ فێرناندێز، لەو بارەیەوە گوتی "کاتێک گەیشتمە مانچێستەر یونایتد، هەموو ئەوانەی لە چێشتخانە بوون پێیانگوتم تۆ دەزانی کە ئەوکاتەی کریستیانۆ لێرەبوو هەموو رۆژێ دەهاتە چێشتخانە و بەیانی باشی لێدەکردین".

برۆنۆ هەروەها دەڵێت "هەموو رۆژێ دوو خانم دێنە لای من و دەڵێن پێویستە تۆش وەک رۆناڵدۆ بکەی".

ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە لە بەردەوامی قسەکانیدا، گوتی "مانچێستەر یونایتد یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان، تۆ پێویستە رێز لە مێژووی ئەو یانەیە بگری، کاتێک دەبیتە یاریزانە ئەو یانەیە پێویستە بیر لەو هەموو یاریزانە گەورانە بکەیتەوە کە یارییان بۆی کردووە، وەک کانتۆنا، گیگز، سکۆلز، بێکهام و کریستیانۆ".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە