راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 1986 تووشی کۆرۆنا بوو

27-06-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بیلاردۆ، مارادۆنا، ئەرجەنتین
A+ A-

رووداو - هەولێر

پشکنینە تەندروستییەکان ئاشکرایانکرد، کارلۆس بیلاردۆی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دووچاری کۆرۆنا بووە.

سەرچاوەیەکی نزیکی ماڵباتی بیلاردۆ بەرۆژنامەڤانانی راگەیاندووە، کە بیلاردۆ پشکنینی تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنای ئەنجامداوە و ئەنجامەکان پۆزەتیڤ دەرچووە، لە کاتێکدا ئەو راهێنەر هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی پێوە دیار نەبووە.

بیلاردۆ یەکێکە لە دیارترین راهێنەرانی مێژووی ئەرجەنتین و گرنگترین دەستکەوتی ئەو راهێنەرە، بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 1986 بوو لە مەکسیک بۆ ئەرجەنتین. لەو مۆندیالەدا دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا درەوشایەوە و ئاستێکی خەیاڵیی پێشکێشکرد.

لای خۆیەوە یانەی ئیستۆدیانتس لە تویتەری خۆی پشتگیری بۆ بیلاردۆی یاریزان و راهێنەری پێشووی راگەیاند.

بیلاردۆ ئێستا تەمەنی 82 ساڵە و لە ساڵی 2018ەوە لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە بۆینس ئایرێس ژیان بەسەردەبات.

دوای مۆندیالی 1986، بیلاردۆ جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداری مۆندیالی کرد و یاری کۆتایی ئەو مۆندیالەی بە ئەڵمانیا دۆڕاند. پێشتریش وەک یاریزان لەگەڵ یانەی ئیستۆدیانتس سێ جار نازناوی کۆپا لیبیرتادۆریسی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە