رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموند دەستپێکرد، یانەکە یەکەیەکی مەشقی کراوەی لەبەردەم چاوی میدیاکان ئەنجامدا.
لە کۆمەڵگەی وەرزشی ڤالدێبێباس، یانەی ریال مەدرید دوای تەنیا یەک رۆژ لە ئەنجامدانی دوایین یاریی لەم وەرزەی لالیگادا، ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە دەستپێکرد.
لە سەرەتای مەشقەکاندا، یاریزانانی یانەی ریال مەدرید سڵاو لە یەکدی و کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەریان دەکەن، دوای ئەوەی چەند خولەکێک کارلۆ قسەی بۆ یاریزانەکانی کرد، مەشق و راهێنانەکان بۆ ئەو یارییە گرنگە دەستیانپێکرد.
مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدرید لەبەردەم رۆژنامەڤانان و میدیاکان کراوە بوون، لەکاتێکدا 5 رۆژ ماون بۆ یاریی کۆتایی.
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، ئەرکی ئێمە ئاسان نییە، بەو شێوەیە سەیری یارییەکە ناکەین کە بەربژێرین بۆ بردنەوەی یارییەکە، بۆرووسیا دۆرتموند یانەیەکی بەهێز و رێکخراوە، دەزانم ئازار دەچێژین بەدەستیانەوە، ئەوان لە پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بردووەتەوە، بەڵام پێویستە بەباشترین شێوە ئامادەبین."
رۆژی 1ـی حوزەیران، یانەی ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند یاریی دەکات، یانەی شاهانە دەیەوێت پازدەیەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و بیکاتە جوانترین ماڵئاوایی لە تۆنی کرووس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ