یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ نێو پاسدا كۆبوونه‌وه‌


رووداو – هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه‌، دوای شكستی بارسێلۆنا له‌ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، له‌ دوای یارییه‌كه‌ هه‌ر له‌ ناو پاسی تیپه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كردووه‌.

رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، دوای شكستی بارسێلۆنا له‌ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا به‌ 1-2 گۆڵ، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌، هه‌ر له‌ ناو پاسه‌كه‌دا "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌" كراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای یاریزانه‌ دیاره‌كانی تیپه‌كه‌ "مێسی و سوارێز و جێرارد پیكێ".

رۆژنامه‌كه‌ ورده‌كاریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوه‌كو دوای گه‌یشتنی پاسه‌كه‌ به‌ شوێنی خۆی به‌رده‌وام بووه‌ و یاریزانه‌كانیش په‌له‌یان نه‌بووه‌ له‌ دابه‌زین و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مابوونه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌ بێتاقه‌تییه‌كی زۆریان پێوه‌دیاربووه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دوو نازناویان دۆڕاند