مێسی هەموو دەستەوارەکانی سانجێرمان رەتدەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا چارەنووسی لیۆنێل مێسی بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، لە کاتێکدا گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ سانجێرمان لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.
 
میدیای فەرەنسا گوتوویانە سانجێرمان و مێسی لەسایەی دروشمێکدا دانوستاندن دەکەن کە دەڵێ، "هەوڵدەدەین و دانوستاندن دەکەین تاوەکو کۆتایی لەپێناو گەیشتنە رێکەوتن".
 
هەروەها گوتوویانە، "پێشبینیکراوە دۆسێیەکە لە کۆتاییدا بگاتە بنبەست لە ژێر دروشمی ئێمە هاوڕێین و تاوەکو کۆتایی هەوڵماندا، بەڵام بەگەیشتینە ئەنجام".
 
کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی فەرەنسی دەڵێ، "لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا یان بچێتە خولی ئەمریکا، ئەو یاریزانە و بەرپرسانی سانجێرمان دەرگای دانوستاندنی نێوانیان تاوەکو کۆتایی، بەکراوەیی دەهێڵنەوە".
 
بەپێی، زانیاریی میدیا فەرەنسییەکان، "ئەم رووداوانە لە کاتێکدایە کە تاکە دەستەوارەیە راستەقینەی هەستپێکراو بۆ مێسی، ئەوەی سانجێرمانە، هەرچی بارسێلۆنایە ناتوانێ داواکارییە داراییەکانی مێسی جێبەجێ بکات، هاوکات مێسیش بیرۆکەی یاریکردن لە سعودیە رەتدەکاتەوە".
 
ئەو سەرچاوانە گوتوویانە، سانجێرمان دوا هەوڵی خۆی لەگەڵ مێسی داوە لە رێگەی لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشیی یانەکە و پێدەچێ دەستەوارەی سەرنجڕاکێشی دابێتە ئەو یاریزانە، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو شتێکی رەتکردووەتەوە.
 
مێسی لە هاوینی 2021ەوە لە سانجێرمان یارییدەکات، پاشئەوەی بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەکەوە کرد. گرێبەستی مێسی لەگەڵ سانجێرمان دوو ساڵە و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە تێدایە، بەمەرجی رازیبوونی هەردوولا.