ئەستێرەیەکی چێڵسی بۆ لامپارد: زوو دەستلەکاربکێشەرەوە


رووداو دیجیتاڵ

فرانک لۆبۆڤ، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی، داوای لە فرانک لامپاردی راهێنەری ئێستای یانەکە کرد بەزووترین کات دەستلەمەشقدانی یانەکە هەڵبگرێت، ئەو دەڵێ، لەوانەیە لامپارد تاوەکو کۆتایی وەرزی یەک یاریش نەباتەوە.
 
لامپارد راهێنەری کاتیی چێڵسییە و دۆخی خراپتر بووە، هەر پێنج یاریی لەگەڵ ئەو راهێنەرە دۆڕاندووە، دوایەمینیان بەرامبەر برێنتفۆرد بوو بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
 
لۆبۆڤی 55 ساڵ، گوتوویەتی، هیچ نەماوە لەبارەی تیپەکەوە بیڵێین، هەموو ئەوەی پێویست بوو گوتمان، تەنیا ئەوە ماوە بە لامپارد بڵێین، بڕۆ.
 
ئەو زیاتر دەڵێ، "هیچمان پێناکرێت، ئەوان پێویستیان بەبردنەوە هەیە، تەنیا یەک بردنەوە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە یانەکە دانابەزێت".
 
زیاتر گوتوویەتی، "ناکرێ هەمووجار باسی کێشەکانی چێڵسی بکەین، ئەمە تۆقێنەرە. بەڵام لە راستیدا کاتێک هەموو یارییەکان تەماشا دەکەیت، ئەوان شایستەی ئەوەن کەبەسەریاندا دێت، بۆ نموونە دەبێ بە ویسلی فۆفانا بڵێن، بەئاگاوەرەوە، ئێوە کەستان کار ناکەن بۆ تیمەکە".
 
زیاتر گوتوویەتی، "تیاگۆ سێلڤا دوورە لە فۆفانا. هیچ شتێک وەکخۆی کارناکات. من خۆم بەباشترین بەرگریکەری جیهان نابینم، بەڵام لانیکەم دەتوانم هەڵەکان ببینم، من هاوڕێکانم بەجێناهێڵم بۆ ئەوەی بەتەنیا بەرگری بکەن، ئەم وردەکارییانە وایانکردووە چێڵسی زۆر خراپ دەربکەوێت".
 
فرانک لۆبۆڤ زیاتر دەڵێ "زۆر شتی خراپم بینیوە. کۆڤاسیچ لەدووریی بیست مەترەوە پاس دەدات بەهاوڕێکانی. ئەمانە هیچیان کارناکەن بۆ یانەکە، بێگومان ئەمە تیپەکە دەگەیەنێتە کۆتاییەکی تۆقێنەر. جا تکایە فرانک لامپارد زووبە و بڕۆ، چونکە هیچ دوور نییە ئەگەر بەردەوام بیت، تاوەکو کۆتایی ساڵ، یەک یارییش نەبەیتەوە".
 
فرانک لامپارد بەپێی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، تاوەکو کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە کارکردن لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.