مۆدریچ بڕیاری خۆی لەبارەی چوونە سعودیە بەسەرۆکی ریال مەدرید راگەیاندووە

27-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتە رۆژنامەڤانییە ئیسپانییەکان، باسیان لە وردەکاری و رووداوەکانی پشتی پەردە، لە کۆبوونەوەی نێوان لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی ناوەڕاستی ریال مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ئەو یانەیە کردووە.
 
مۆدریچ، پێشتر دەستەوارەیەکی زەبەلاحی لە سعودیەوە پێگەیشتووە بۆ یاریکردن بۆ یەکێک لە یانەکانی خولی سعودیە.
 
راپۆرتەکە دەڵێ، مۆدریچ بە سەرۆکی ریال مەدریدی گوتووە کە ئامادەیە پشت لە دەستەورە سعودییەکە بکات، لەپێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید.
 
رۆژنامەی 'ئەی ئێس' گوتوویەتی، سەرۆکی ریال مەدرید، کە مەبەستی بووە بۆچوونی مۆدریچ لەبارەی دەستەوارە سعودییەکەوە بزانێت، بە مۆدیچی گوتووە کە لە ماوەی نزیکی داهاتوودا، یانەکەی دەستەوارەیەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرز پێشکێشدەکات.
 
لە وەرزی ئەمساڵدا، مۆدریچ بەشداریی لە 44 یاریدا کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان و بەشداریی لە تۆمارکردنی 12 گۆڵدا کردووە و تاوەکو ئێستاش، لە یارییەکانی یانەکەیدا، گۆڕانکاریی گەورە دروستدەکات.
 
گرێبەستی لۆکا لەگەڵ ریال مەدرید، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، کۆتایی دێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).