چاڤی تاوەکو کلاسیکۆ ناگەڕێتەوە

27-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن چاڤی هێرناندێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، داواکاریی یانەی بارسێلۆنای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری راگرتنی چاڤی هێرناندێز رەتکردەوە.
 
چاڤی هێرناندێز، بەهۆی ئەوەی لە یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەکارتی سوور کرایە دەرەوە.
 
دوای ئەوە لیژنەی تەمبێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، چاڤی بەهۆی هەڵسوکەوتەکانییەوە بۆ دوو یاری رادەگیرێت، دوای ئەوە یانەی بارسێلۆنا تانەی لە بڕیارەکەدا و داوای پێداچوونەوەی بە بڕیارەکە و کەمکردنەوەی سزای سەر راهێنەری یانەکەی کرد، بەڵام داواکارییەکەی رەتکرایەوە.
 
بەپێی ئەو سزایەی بەسەر راهێنەرەکەدا سەپێنراوە، چاڤی لە یاریی رۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر لاس پالماس و یاریی دوای ئەوەش کە بەرامبەر یانەی کادیز ئەنجامی دەدەن لەنێو یاریگەدا نابێت.
 
چاوەڕواندەکرێت چاڤی بۆ کلاسیکۆی بەرامبەر ریال مەدرید بگەڕێتەوە شوێنی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی، کە رۆژی 21ـی مانگی داهاتوو یارییەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدەدرێت.
 
چاڤی پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ ناوبژیوانانی ئیسپانیا هەیە و زۆرجار بەهۆی رەخنە و قسەکانی لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانەوە راهێنەرەکە کارتی رەنگاو و رەنگی پێدراوە و سزادراوە.
 
چاڤی هێرناندێز، لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لەنێو راهێنەرانی خولەکەدا زۆرترین کارتی زەردی بەروودا بەرزکراوەتەوە کە ژمارەیان 17 کارتی زەردە و 2 کارتی سووریشی پێدراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە