ڤیدیۆ؛ دوو تێنسزان سەردانی ئینتەرمەیامی دەکەن و بێکهام خەڵاتیان دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

هەریەکە لە پاوڵا بادوسای تێنسزانی ئیسپانی و ستیفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی سەردانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکیان کرد.
 
هەردوو تێنسزانەکە لەلایەن دەیڤد بێکهام، هاوبەشی خاوەنداریەتیکردنی یانەکە و بەشێکی یاریزانەکانی تیپەکە پێشوازییان لێکرا، کە لەنێویاندا سێرخیۆ بوسکێس، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاست ئامادەی بوو.
 
هەردوو تێنسزانەکە چوونە بارەگای ئینتەرمەیامی، بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە لەگەڵ دەیڤد بێکهام و ئەستێرەکانی ئەو یانەیە دەرکەوتن، بێکهام درێس و پێڵاوی تایبەتی ئینتەرمەیامیی دایە تسیتسیپاس، تێنسزانە یۆنانییەکەش تۆپی تێنسی بەدیاری دایە یاریزانانی ئینتەرمەیامی.
 
دوای ئەوە تسیتسیپاس چەند جوڵەیەکی تۆپی پێی لەگەڵ بێنیامین کریماسکی، هێرشبەری ئینتەرمەیامی ئەنجامدا و دوای ئەوەش درێسی ئینتەرمەیامی بە دیاری درایە هەردوو تێنسزانەکە، کە درێسی تسیتسیپاس بە ناو و ژمارەی لیۆنێل مێسییەوە بوو.