پەیامی ئێندریک، دوای ئەو گۆڵەی لە بێرنابیۆ تۆماریکرد

27-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێندریک هەڵبژاردەی بەرازیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێندریک، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی بەرازیل دڵخۆشی خۆی بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر ئیسپانیا پێشاندا و خەونم بەوەوە دەبینی لە بێرنابیۆ گۆڵ تۆماربکەم.
 
دوای ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل، لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یەکسانبوون و ئێندریک گۆڵێکی تۆمارکرد، یاریزانەکە قسەی بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ کردووە و دەڵێت "خەونم بەوەوە دەبینی گۆڵی یەکەمم لە بێرنابیۆ تۆماربکەم، لێرە کەس لە کەس باشتر نییە."
 
یاریزانە لاوە بەرازیلییەکە زیاتر گوتی "بۆ ئەم دوو گۆڵەی تۆمارمکردن قەرزاری هاوڕێکانمم، هەروەها قەرزاری دۆریڤالم کە ئەو متمانەیەی پێبەخشیم."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشبەری داهاتووی یانەی ریال مەدرید دەڵێت "زۆر دڵخۆشم بەوەی لە ژیانمدا روودەدات، پێزانینی زۆرم بۆی هەیە."
 
ئێندریک، یاریزانێکی لاوی بەرازیلییە و تەمەنی تەنیا 17 ساڵە و یاریزانێکی بەتوانایە، یانەی ریال مەدرید پێشتر گرێبەستێکی بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزانەکە واژۆکردووە، بەڵام تاوەکو هاوینی داهاتوو بەخواستن لە پالمێراسی بەرازیلی ماوەتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەگەر مانەوەی یاریزانەکە لە یانە بەرازیلییەکە بڵاوبوونەوە، بەڵام ریال مەدرید بەوە رازی نییە و هەر بیریشی لێنکاتەوە، دەیەوێت لە هاویندا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە تیپەکەوە بکات و بۆ قۆناخی ئامادەکارییەکان لەگەڵ پێکهاتەی کارلۆ ئەنچێلۆتی بێت.
 
هەڵبژاردەی بەرازیل لەم هەفتەیەدا دوو یاریی دۆستانەی بەرامبەر ئینگلتەرا و ئیسپانیا ئەنجامدا، لە هەردوو یارییەکەدا ئێندریک گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری دروستکرد و یاریزانەکەی لەلای هاندەرانی ریال مەدرید و بەرازیل خۆشەویستتر کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).