ڤیدیۆ؛ بۆستن بەرەو تۆمارکردنی مێژوو

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە یارییەکانی خولی نیشتیمانیی ئەمریکا بۆ هۆکیی سەرشەختە، تیمی بۆستن برۆینز لە تیمی کارۆلینا هۆریکانزی بردەوە. 
 
یارییەکە لە سوودی تیمی بۆستن بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ کۆتاییهات. 
 
دێڤد باسترناکی یاریزانی برۆینز توانی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ژمارەی گۆڵەکانی بگەیێنێتە 50 گۆڵ لەم وەرزەدا، هەروەها چآرلی کۆیڵ و جیک دیبرۆسک لە تیمی کارۆلینا توانیان بەشێکبن لەوانەی کە ناویان لە تۆماری گۆڵکەرانی یارییەکەدا بنووسن بەڵام تیپەکەیان دۆڕا، 
 
یاکوب لاوکۆ لەم یارییەدا بە لێدانی سزا توانی گۆڵی بردنەوە بۆ تیمی برۆینز بهێنێت، بەم بۆنەیەشەوە بردنەوەی ژمارە 57ـیان لەم وەرزەاد تۆمارکرد و تەنیا پێنج بردنەوەی دیکەیان دەوێ بۆ ئەوەی ریکۆردی مێژوویی خولەکە بشکێنن، ئەمە لە کاتێکدا کە یارییەکانی خولی هۆکیی سەرشەختەی ئەمریکا نۆ یارییان ماوە. 
 
لە ریزبەندی بەشی رۆژهەڵاتی خولی هۆکیی سەرشەختەی ئەمریکادا، بۆستن بروینس پلەی یەکەمی گرتووە بە تۆمارکردنی 57 بردنەوە لە کۆی 73 یاریدا، بەڵام پلەی دووەم بەر ماپل لیفس کەوتووە کە 44 بردنەوەی هەیە و هیوای بۆ گەیشتن بە پلەی یەکەم نەماوە، بەڵام هەردووکیان گەیشتنیان بە قۆناخی کۆتایی خولەکە مسۆگەرکردووە.