ڤیدیۆ؛ خانمانی ئینگلتەرا گەیشتنە پێشکۆتایی جامی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا، توانی خۆی بگەینێتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی کریکێت بۆ خانمان، کە لە نیوزیلەندا بەڕێوەدەچێت.
 
لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتییەکەدا، هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا، کە هەڵگری نازناوەکەیە، توانی لە هەڵبژاردەی خانمانی بەنگلادیش بباتەوە و بگاتە چوارگۆشەی زێڕین.
 
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا، بەسەرکردایەتی سۆفیا دانکلی سۆفیا دانکلی، کە بە تەنیا 67 خاڵی بەدەستهێنا، بە جیاوازی 100 خاڵ لە خانامنی بەنگلادشیان بردەوە.
 
دوای سۆفیا دانکلی، کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، نات سکێفەر رۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی خانمە ئینگلیزەکان، کە لەو یارییەدا 40 خاڵی بۆ هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا تۆمارکرد.