بە فەرمی لوکاس هێرناندێز بووە گرانترین یاریزانی بۆندێسلیگا

رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی بایرن میونشن گرێبەستکردنی لەگەڵ لوکاس هێرناندێزی بەرگریکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆکرد.

یانە باڤارییەکە بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ هێرناندێز گەیشتوونەتە رێککەوتن و بە فەرمی یاریزانە فەرەنسییەکە بووەتە یاریزانی بایرن میونشن.

گرێبەستەکەی لوکاس گرانبەهایە و بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا کراوە و لە هاوینی داهاتوودا پەیوەندی بە ئێف سی هۆڵیوودەوە دەکات، پێنج ساڵیش لەوێدا دەمێنێتەوە.

بەمەش هێرناندێز بووە گرانترین بەرگریکار لە مێژووی یانەی بایرن میونشن و بۆندێسلیگا، ئەمە جگە لەوەی لە وەرزی داهاتوودا بەرگریکارە فەرەنسییەکە لەگەڵ بینیامین پاڤار لە یەک یانەدا لە هێڵی بەرگریدا یاریدەکەن، کە ئەو یاریزانەشیان ئەمساڵ بایرن میونشن گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرد.