دوای دوورخستنەوەی بلیند ڤان خال دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا

27-03-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس ڤان خاڵ
A+ A-

رووداو – هەولێر

دوای دوورخستنەوەی دانی بلیند، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لویس ڤان خال دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی رایگەیاندووە، لویس ڤان خال دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بەڵام دەبێتە راوێژکاری هونەری هەڵبژاردەکە، نەک راهێنەر.


هۆڵەندا دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی لە چەند یاری رابردووی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا تووشیهات دانی بلیندی راهێنەری هەڵبژاردەکە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و فرێد گریم، یاریدەدەری راهێنەرەکە بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکەی وەرگرتووە.

لویس ڤان خال لە مۆندیالی 2014 پلەی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەدەستهێنا و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ لای هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەڵام ئەمجارە وەک راوێژکاری هونەری لە دەستەی کارگێری هەڵبژاردەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە