ڤیدیۆ؛ نادال 91ـەمین نازناوی بردەوە و 15 یارییە نەدۆڕاوە

27-02-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
رافایێل نادال
رافایێل نادال
نیشانەکردن رافایێل نادال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رافایێل نادالی ئیسپانی 91ـەمین نازناوی لە کاروانی یارییکردنیدا لە پاڵەوانێتییەکانی تێنسدا بردەوە، دوای ئەوەی نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی مەکسیکی بەدەستهێنا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی ئاکاپولکۆی مەکیسک بەرامبەر کامیرۆن نۆری، یاریزانی بەریتانی یارییکرد و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
 
رافا لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و لە کاژێرێک و 54 خولەکدا بە ئەنجامەکانی شەش چوار و شەش چوار نازناوەکەی یەکلاکردەوە و بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوان، بەمەش ژمارەی نازناوەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا لەگەڵ دەیڤد فێرێری هاونیشتمانی و تۆماس موستەری نەمسایی یەکسانکردەوە، کە زۆرترین نازناویان بردووەتەوە.
 
نادال بەبردنەوەی ئەم نازناوە چەند ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، بووە خاوەنی 91ـەمین نازناو لە کاروانی یارییکردنیدا، لە 15 یاریی رابردوودا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، سێیەم نازناوە لەسەریەک دەیباتەوە.
 
ئەمە جاری 30ـەمە نازناوی پاڵەوانێتییەک بباتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ کۆمەڵەیەک بدۆڕێنێت، جگە لەوەش 500 خاڵ چووە سەر ریزبەندی یاریزانەکە لە ریزبەندی نوێی باشترینەکانی تێنسدا لەسەر ئاستی جیهان.
 
کامیرۆن نۆری، ئەمە جاری سێیەمە بەرامبەر نادال یارییدەکات، هەموو یارییەکانی دۆڕاندووە.
 
لە ساڵی 2004 رافایێل نادال بووە بچووکترین یاریزان نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی مەکسیکی بردبێتەوە، ئێستا گەورەترین یاریزانە کە ئەو نازناوەی بەدەستهێنابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە