یاریی کۆتایی کاراباو کەپ.. یەکەمین پاڵەوانی نێوخۆیی ئەمساڵی ئینگلتەرا دیاریدەکرێت

27-02-2022
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لیڤەرپوول چێڵسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یاری کۆتایی کاراباو کەپ، یەکەمین پاڵەوانی نێوخۆیی ئەمساڵی ئینگلتەرا دیاری دەکات، کاتێک لیڤەرپوول و چێڵسی لەسەر یاریگەی وێمبلی کۆدەکاتەوە.
 
دوور لە ئامادەسازیی هەردوو یانە بۆ رووبەڕووبوونەوەکە، تارمایی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، باڵی بەسەر ئەم یارییەشدا کێشاوە. رۆژنامەی میرۆری بەریتانی دەڵێ، جەنگ تێکیشکاندووە، تۆخیل دانبەوەدادەنێت کە هەموو یاریزانەکانی دوودڵ و مێشکپەرتن بەر لە یارییەکە، چونکە نازانن چارەنووسی ئەو یانەیە چی لێدیت کە سەرۆکەکەی رووسییەکی نزیک لە پووتینە و داواکاری بۆ بەزۆر پێفرۆشتنەوەی تا دێ بەرزتر دەبێتەوە.
 
چێڵسی کە لەوەتەی موڵکی رۆمان ئەبرامۆڤیچی رووسیە و هێزێکی نوێی لە ئینگلتەرا و دەرەوەی ئینگلتەرادا پێشانداوە، ساڵی 2005 لە یەکەم نازناو لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆدا، جامەکەی لە لیڤەرپوول بردەوە. لەوکاتەوە چێڵسی دووجار و لیڤەرپوولیش جارێک جامەکەیان بەدەستهێناوە، بۆ ئەمساڵ، هەردوو یانە دڵخۆشن بەوەی کۆتاییان بەچوار ساڵی لەسەریەک کۆنترۆڵکردنی نازناوەکە لەلایەن مانچێستەر سیتییەوە هێناوە و خۆیان لە وێمبڵی و سیتیش لە ماڵەوەیە.
 
بەڕوانین لە ئاستی هەردوو تیپ لە وەرزی ئەمساڵدا، گەرچی هەردوو یانە پلەی دووەم و سێیەمی خولەکەیان گرتووە، بەڵام جیاوازی نێوانیان 10 خاڵە، لە کاتێکدا چێڵسی یارییەکی کەمتر لە لیڤەرپوولی دووەم ئەنجامداوە. لەسەر ئاستی کاراباو کەپیش، هەردوو یانە بەئاستی نایابەوە گەیشتوونەتە کۆتایی جامەکە، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریدا کە لیڤەرپوول سێ گۆڵی لێکراوە و لیڤەرپوولیش تەنیا یەک گۆڵ.
 
لە بەرامبەر ترسی لەندەنییەکان بۆ یارییەکە و دوودڵی لەئەگەر شکستهێنانی چێڵسی لە یارییەکدا، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول کە هێشتا ساڵانی زێڕینی خۆی لەگەڵ یانەکەدا دەژی، دڵنیایە لەوەی پاش دوو شکست و بەختی خراپ لەسەر یاریگەی دێمبڵی، ئەمجارە ئەو سیناریۆیە دووبارە نابێتەوە و ئەوە ئەوە لە کۆتاییدا جامەکە بەرز دەکاتەوە، چونکە وەکئەو دەڵێ، پاش دوو بەدبەختی لەسەر وێمبڵێ، ئێستا کاتی ئاهەنگگێڕان و تێكشکاندنی بێبەختییەکانی سەر زەویی وێمبڵییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە